بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک شەهیدبوونی سەید هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی حزبوڵڵای پشتڕاست کردەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حزبوڵڵا، شەهید سەفیەدین و هاوڕێکانی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی ڕژیمی زایۆنی لە حەوتەکانی ڕابردوودا شەهید بوون.
حزبوڵڵا، شەهید سەفیەدینی بە باشترین برای شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی شەهیدبووەی حزبوڵڵا زانی و ڕاشیگەیاند: ئێمە لەگەڵ ئەو دوو شەهیدە مەزنە پەیمان دەبەستین کە کە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانی بەرخۆدان و گەیشتن بە ئازادی و سەرکەوتن، درێژە بەو ڕێگەیە دەدەین.
Your Comment